پشوو بەو فەرمانبەرانە دەدرێت كە لە ناوچە كوردستانییەكانن

پشوو بە فەرمانبەران دەدرێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش



-دەسەڵات بە وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەكان دەدرێت كە رۆژێك یان زیاتر بۆ فەرمانبەران بكەن بە پشوو.
- پێویستە ئەم بابەتە بەشێوەیەک ڕێکبخرێت کە کاریگەری لەسەر دەوامی دامەزراوەکان و خەڵک و کاروباری خزمەتگوزارییەکان نەبێت.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمى كوردستان ڕایگەیاند دەسەڵات بە وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەكان دەدرێت كە رۆژێك یان زیاتر بۆ فەرمانبەران بكەن بە پشوو.
بەپێی نوسراوێک کە واژووی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی لەسەرە و فەرمانەکە ئەمڕۆ شەممە دەرچووە، تێیدا هاتووە بەمەبەستی تەواوكردنی قۆناغی كۆتایی سەرژمێری دانیشتووان کە پێویستە سەرجەم زانیارییەکانى خێزان لە فۆڕمەکە تۆماربکرێن، مۆڵەت بە وەزیر و بەرێوەبەرە گشتییەكان دراوە، تا فەرمانبەران و ئەفسەر و کارمەندانیان  لە ناوچە کوردستانییەکان بمێننەوە، بۆ ئەوەی لەو دوو رۆژە تەواوی زانیارییەكانیان تۆمار بکرێن.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، پێویستە ئەم بابەتە بەشێوەیەک ڕێکبخرێت کە کاریگەری لەسەر دەوامی دامەزراوەکان و خەڵک و کاروباری خزمەتگوزارییەکان نەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار