بە دەیان هەزار کەس لە غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە كوژراون
قوربانییانی غەززە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
-بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا 44 هەزار و 176 كەس لە غەززە كوژراون.
- ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە 104 هەزار و 473 كەس.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گەیشتە زیاتر لە 44 هەزار کەس.
وەزارەتەكە بڵاویکردەوە، بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا 44 هەزار و 176 كەس لە غەززە كوژراون، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە 104 هەزار و 473 كەس.
چەكدارانی حەماس لە بەرەبەیانی ٧ی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو لە ڕێگەی ئاسمانی و ووشكانی هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، دواتر ئیسرائیل هێرشی پێچەوانەی بۆ سەر كەرتی غەززە دەستپێكرد، لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون و تا ئێستاش شەڕ و پێكدادان بەردەوامە.