كۆمەڵ: سورین لەسەر بڕیاری بایكۆتكردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان

کۆمەڵ: سورین لەسەر بایکۆتی پەرلەمان

3 كاتژمێر لەمەوپێش



-خولی شەشەمی پەرلەمان لە هەڵبژاردنێكی ساختە و دیزاینكراو بەرهەم هاتوە و بایكۆتی دەكەین.
- هەڵبژاردنی دیزاینكراوی پەرلەمانی كوردستان تەواوی پڕۆسەی هەڵبژاردنی لە كوردستان لەكەداركرد و ئیرادەی خەڵكی خستە سەودا و مامەڵەوە.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵ دادگەریی كوردستان ڕایگەیاند، سورین لەسەر بڕیاری بایكۆتكردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كە لە هەڵبژاردنێكی ساختە و دیزاینكراودا بەرهەم هاتوە.
ئەنجومەنەكە ئەمڕۆ شەممە بە سەرپەرشتیی عەلی باپیر كۆبونەوەی ئاسایی خۆيی لەشاری هەولێر ئەنجامدا و لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوبارە جەخت لە بڕیاری بایكۆتكردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی دیزاینكراوی كوردستان دەكەینەوە، كە لە هەڵبژاردنێكی ساختە و دیزاینكراو بەرهەم هاتوە و كۆمەڵی دادگەری تێدا بەئامانج گیراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵبژاردنی دیزاینكراوی پەرلەمانی كوردستان بەجۆرێك بوە، تەواوی پڕۆسەی هەڵبژاردنی لە كوردستان لەكەداركرد و ئیرادەی خەڵكی خستە سەودا و مامەڵەوە، لە ئەنجامیشدا ئەو حزبانەی زیاتر لە 30 ساڵە حكومڕانن و هەرێمەكەیان گەیاندوەتە دۆخێكی ناهەموارەوە، دەنگەكانیان زیادی كرد، بەڵام هێزێكی وەكو كۆمەڵی دادگەری كە بەردەوام لە خەمی خەڵكدا بوە و بە هەڵوێستەكانی پشتیوانیی خەڵكی كردوە دەنگەكانی كەمی كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەنجومەنی سەركردایەتی گفتوگۆی چڕی لەسەر بارودۆخی ناوخۆیی كۆمەڵ و هەڵسەنگاندنی بۆ ئاستی ئۆرگانەكان و خۆڕێكخستنەوە بۆ قۆناغی داهاتوی كاری سیاسیی تاوتوێ كرد، بڕیاریشیدا بە شێوەیەكی توندوتۆڵ خۆی بۆ قۆناغی ئایندە و ئاڵنگارییەكانی داهاتو ئامادە بكات.
سەبارەت بە كۆنگرەی پێنجەمی كۆمەڵیش، ئەنجومەنی سەركردایەتی جەختیكردەوە كۆنگرەی كۆمەڵ لە وادەی یاسایی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەو مەبەستەش ڕێكاری پێویستی گرتە بەر و چەند بڕیارێكی دەركرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار