پەرلەمانتارێكی عێراقی: ئەگەر هەیە گرووپە چەکدارەکان تووشی شەڕمان دەکەن
3 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
-ئەگەر گرووپە چەكدارەكان ملکەچی دەسەڵات نەبن، دەمانکێشنە ناو شەڕەوە.
- حکوومەتی عێراق هەوڵ دەدات کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکان بکات.
حەیدەر سەلامی ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر گرووپە چەكدارەكان ملکەچی دەسەڵات نەبن، دەمانکێشنە ناو شەڕەوە.
حەیدەر سەلامی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند پێویستە هەموو گرووپە چەکدارەکان بێنە ژێر کۆنترۆڵی وڵات، هەروەها بەردەوامی ملکەچنەبوونیان وڵات دەکێشێتە ناو شەڕ و ململانێکان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد حکوومەتی عێراق هەوڵ دەدات کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکان بکات، بەڵام هەندێک لەو گرووپانە پەیوەندی دەرەکییان هەیە، ئەمەش ئەرکی گەیشتن بە سەقامگیرییەکی تەواو ئاڵۆزتر دەکات.
جەختیشی لەوە کردەوە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی حکوومییە و یاسایەکی هەیە کە کارەکانی ڕێکدەخات، لەکاتێکدا گرووپەکانی دیکە لە ماوەی 21 ساڵی ڕابردوودا، هیچ دەستکەوتێکیان بەدەست نەهێناوە.