ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەنێردرێت بۆ سەرۆکایەتی هەرێم
3 كاتژمێر لەمەوپێش
- بڕیاربوو سێشەممەی رابردوو ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند بکرێت، بەڵام بەهۆی پڕۆسەی سەرژمێری و قەدەخەی هاتووچۆوە دواکەوت.
- ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند دەکرێت و لەگەڵ ناوی ئەندام پەرلەمانەکان بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکای عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکرێت و بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
ئەو بەرپرسە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند بڕیاربوو سێشەممەی رابردوو ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند بکرێت، بەڵام بەهۆی پڕۆسەی سەرژمێری و قەدەخەی هاتووچۆوە دواکەوت.
وتيشى: ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند دەکرێت و لەگەڵ ناوی ئەندام پەرلەمانەکان بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و داوا دەکرێت بە زووترین کات حکومەت پێکبهێندرێت.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، دەبێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 10 رۆژدا داوا لە پەرلەمانتارانی خولی نوێ بکات کۆببنەوە، ئەگەر لەو ماوەیەدا داوای نەکرد، پەرلەمانتاران دەتوانن لە 11ـەمین رۆژ دوای پەسندکردنی ئەنجامەکان کۆببنەوە.