پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لە بارەی بودجەوە دەكات
3 كاتژمێر لەمەوپێش
-یەکەمین كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌شهه‌دانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
- له باره‌ی هەموارکردنەوەی بودجەی سێ ساڵه بۆ ساڵی 2025 گفتوگۆ ده‌كرێت.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی دیاریكردوه بۆ بەڕێوەچونی یەکەمین دانیشتن بە سەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی وەک سەرۆکی په‌رله‌مان، دوای نزیکەی ساڵێک لە بەڕێوەبردنی دانیشتنەکان له‌لایه‌ن سه‌رۆكێكی بە وەکالەته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه، له باره‌ی پێنج ته‌وه‌ره‌وه گفتوگۆ ده‌كرێت کە گرنگترینیان هەموارکردنەوەی بودجەی سێ ساڵییه بۆ ساڵی 2025، كه هه‌مواری بڕگەی خه‌رجی و داهات و بڕی تێچوی به‌رمیلێك نه‌وتی بەرھەمھێنراوی ھەرێمی کوردستانیش ده‌کرێت.
جێگای باسە یاسا مشتومڕاوییەکان لە بەرنامەی کاردا نین، کە بریتین له یاسای باری کەسایەتی و لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی ئەو موڵکانەی کە بڕیارەکانی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕش دەیگرێتەوە بۆ خاوەنەکانیان و هەروەها یاسای خزمەتگوزاری حه‌شدی شه‌عبی و خانەنشینی.