مەشهەدانی: بە هیچ جۆرێک دەستدرێژیکردنە سەر سەروەری عیراق قبوڵ ناكەین

3 كاتژمێر لەمەوپێش



 

- ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل ئەنجام دەدات.

- هەموو ڕێکارێک دەگرنەبەر بۆ کردنەوەی کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتە کاریگەرەکان بۆ ئەوەی عێراق لە هەر دەستدرێژییەک بپارێزرێت.

 

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنێکدا کە بەشێکی بە نهێنی بەڕێوەدەچێت، هەڕەشەکانی ئیسرائیل تاوتوێ دەکات.

مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنەکە دانیشتنێک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل ئەنجام دەدات کە بەشێکی بە ئاشکرا و بەشێکیشی بە نهێنی بەڕێوەدەچێت.

وتیشی: ئەنجومەنی نوێنەران نوێنەری گەلە و بە هیچ جۆرێک دەستدرێژیکردنە سەر سەروەری عیراق قبوڵ ناکات، لە چوارچێوەی یاسا و دیپلۆماسیەتدا هەموو ڕێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر و پشتیوانی ئەنجومەنەکەشی بۆ حکومەت دووپات کردەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە هەموو ڕێکارێک دەگرنەبەر بۆ کردنەوەی کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتە کاریگەرەکان بۆ ئەوەی عێراق لە هەر دەستدرێژییەک بپارێزرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار