داودئۆغڵو: جەخت لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان دەكەینەوە
پەیوەندی نێوان هەرێم و تورکیا بە کوێ دەگات؟
2 كاتژمێر لەمەوپێش
- هەرێمی کوردستان و توركيا جەخت لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانيان دەكەنەوە.
- سەرۆکی پارتی ئاییندە ئاماژەی بە پێگەی گرنگی هەرێمی کوردستان کرد.
- مەسرور بارزانی خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا دووپات کردەوە.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا، جەختیان لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کردوه.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەرمان تۆپچوو، کونسوڵی گشتیی تورکیا ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان و دوایین دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
وتيشى: سەرۆکی پارتی ئاییندە ئاماژەی بە پێگەی گرنگی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.
لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.