هەڵوەشاندنەوەی گروپێکی داعش بەناوی (ویلایه‌تی كوردستان) ەوە
هەڵوەشاندنەوەی گروپێکی تیرۆریستی
3 كاتژمێر لەمەوپێش
- له‌كۆی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌دا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ویلایه‌تی كوردستان پێنج تیرۆریستی داعش كوژران و 14 تیرۆریست ده‌ستگیركران
- له‌كۆی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌دا ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم سێ شه‌هیدی به‌ئارامی و ئاسایشی كوردستان به‌خشیوه.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش، هه‌ڵوه‌شانده‌وەی گرووپى مه‌ترسیداری چه‌كداری داعش (ویلایه‌تی كوردستان)ى راگەیاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ڕۆژی 9ی (ئاب)ی 2024 تاوه‌كو 22ی (تشرینی دووه‌م)ی 2024 به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش توانیان، چه‌ندین ئۆپراسیۆنی كێوماڵكردن به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆر و هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و فرۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق ئه‌نجام بده‌ن.
رونیشیكردەوە له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش، به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له‌پێناو ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (ویلایه‌تی كوردستان) چه‌ندین ئۆپراسیۆنیان ئه‌نجامداوه له‌سنوری (سلێمانی، كه‌ركوك، هه‌ڵه‌بجه، رانیه، ته‌كیه‌ی جه‌باری، ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ند، ناوچه‌ی شاره‌زور، ناڵپارێز، ده‌ربه‌ندیخان، پیره‌مه‌گرون، قۆپییه‌كانی قه‌ره‌داغ، ناوچه‌ی سه‌نگاو، جه‌به‌ل بۆر، چیای زه‌مبور، ناوچه‌ی ناوشوان، گوندی ژاژ -له نزیك قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، ته‌قته‌ق و شاخی قه‌ره‌سرد).
پیلانی چه‌كدارانی داعش له ویلایه‌تی كوردستان
-به‌ستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی شانه نوستوه‌كانی داعش له كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ تیرۆریستان له وڵاتانی توركیا و ئێران.
-جموجۆڵی به‌رده‌وامیان له ناوچه‌كه هه‌بێت .
-دانانی بازگه‌ی كاتی به جلوبه‌رگی سه‌ربازی.
-رفاندنی بازرگانان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره و ناردنی بۆ رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
-كردنه ئامانجی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و به‌رپرسی حكومی و حزبی و هاوڵاتیان و بازگه و سه‌ربازگه‌كان.
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، "له‌كۆی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌دا ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم سێ شه‌هیدی به‌ئارامی و ئاسایشی كوردستان به‌خشیوه، دوو شه‌هیدی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی به‌ناوه‌كانی (هونه‌ر تالب و شه‌ماڵ مه‌حمود) و شه‌هیدێك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش به‌ناوی (محه‌مه‌د ڕه‌شید قادر) له‌گه‌ڵ سێ بریندار، هه‌روه‌ها سێ كارمه‌ندی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق برینداربون، له‌كۆی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌دا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ویلایه‌تی كوردستان پێنج تیرۆریستی داعش كوژران و 14 تیرۆریست ده‌ستگیركران و ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پشتێنی خۆكوژی و دوربینی سه‌ربازی (حه‌راری), سه‌رجه‌م مۆڵگه‌كانیان خاپوركران.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ئاسایش، له‌ماوه‌ی ڕابردودا بۆ ڕێگریكردن و پارێزگاری له‌هاوڵاتیان له بیری توندڕه‌وی و تیرۆر، له‌چوارچێوه‌ی (وڵات پارێزی و خه‌ڵك پارێزی)، هه‌ڵمه‌تێكیان له‌ناوچه‌ی شاره‌زور بۆ ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك گومان‌لێكراو ئه‌نجامدا و له‌دوای ده‌ستگیركردنیان و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌كان پلانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش سه‌ركه‌وتو بو، توانرا ده‌ستگیركراوه‌كان (أصلاح) بكرێن و بگه‌ڕێنه‌وه ناو خێزانه‌كانیان.