کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی پشتیوانی خۆيان بۆ عێراق دووپاتکردەوە

کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی خۆی بۆ عێراق دووپاتدەکاتەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



- کۆمکاری ووڵاتانی عەرەبی پشتیوانی لە عێراق دەكات و هەوڵەکانی ئيسرائيل بۆ فراوانکردنی بازنەی شەڕ لە ناوچەکەدا ئیدانە دەکات.
-ڕەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی کە لە نامەی وەزیری دەرەوەی ئيسرائيل هاتووە.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ هه‌وڵه‌كانی ئیسرائیلی بۆ فراوانكردنی شه‌ڕ سه‌ركۆنه‌ كرد و پشتیوانی خۆی بۆ عێراق دوپاتكرده‌وه‌ و داوایكرد، ده‌ستبه‌جێ په‌ره‌سه‌ندنی ناوه‌ڕاست رابگرێت.
كۆمكاری عه‌ره‌بی بڕیارنامه‌یه‌كی ده‌ركرد و داوای له‌ سكرتێری گشتیی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بنێرێت كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی كۆمكارییه‌كه‌یه‌ بۆ پشتیوانی له‌ كۆماری عێراق، به‌ توندی ئه‌و تۆمه‌تانه‌شی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ له‌ نامه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلدا هاتوه‌.
كۆمكاری عه‌ره‌بی جه‌ختی له‌ پێویستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی به‌په‌له‌ بۆ ڕاگرتنی په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وامی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ پێناو پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه‌.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی نوێنه‌رانی هه‌میشه‌یی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل به‌ڕێوه‌چو، به‌ پشتبه‌ستن به‌ داواكاری حكومه‌تی عێراق كه‌ پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردو پێشكه‌شی كردبو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار