پێویستە پەرلەمان دوای 10 رۆژ لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی كۆببێتەوە

یەک هەفتە لەمەوپێش



لە دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان، نەوەی نوێ‌ لەبەردەم بەرپرسیارێتیەكی گەورەدا دەبێت

پارتی هێشتا لە ژێر کاریگەریی ٤٥ کورسییەکەیخولی پێشووی هەڵسوکەوت دەکات

بە دوور نازانرێت پرسی راسپاردنی سەرۆكیحكومەت بچێتە دادگای فیدراڵی

سەرتیپ جەوهەر

پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لەبەردەمهەورازێكی زۆر سەختە. لەلایەك رێككەوتنی سیاسی نەكراوە و نییەو لەلایەكی دیكە رێكارەكانی یاسای هەڵبژاردن و سەرۆكایەتیهەرێم و پەریرەوی ناوخۆی پەرلەمان كەلێنی یاسایی زۆریان تێدایەو رەنگە كێشە و گرفتە سیاسیەكان ئاڵۆزتر بكەن.

بەپێی چەند زانیارییەكی نا ڕەسمیی لەماوەی چەند رۆژی رابردووگفتوگۆ و دانوستاندن لەنێوان پارتی و یەكێتیی لەئاستێكی باڵاولەبازنەیەكی تەسكدا هەبووە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەكی رەسمییزانیاریی لەبارەی ئەو دانوستانەوە ئاشكرانەكردووە و پێناچێتئەنجامی هەبووبێت. 

پارتی و یەكێتیی لەبەردەم ئاستەنگی پێكهێنانی كابینەی نوێدان. پارتی بە پێی تێگەیشتنی زۆرینەی رەها دەیەوێت وەك براوەیەكیبێ‌ ركابەر یان براگەورەی دوای هەڵبژاردن حكومەت پێكبهێنێت و هێزەكانی دیكە بەشداری پێبكات لەم كابینەیەدا. واتە وەكزۆرینەیەكی خاوەن بڕیار هەڵسوكەوت دەكات و هێشتا لەژێركاریگەری 45 كورسیەكەی خولی پێشووی پەرلەمانە. یەكێتیشسەقفی داواكارییەكانی بەرزكردۆتەوە، لەم هەڵبژاردنە گوتارەكانیبافڵ تاڵەبانیی زۆر توند بوو، پێدەچێت بە لەبەرچاوگرتنیپشتیوانییە ئیقلیمیەكەی بێت.

بەتەنها بۆ هەریەكە لە پارتی و یەكێتیی كۆكردنەوەی 51 كورسیپەرلەمان زەحمەت بووە. لایەنە سیاسیەكان ناوێرن خۆیانلەرێككەوتنی ئەو دوو حزبە بدەن، بۆیە ئێستا پارتی و یەكێتیی وەكدوو حزبی هەڤڕك بەتەنها ماونەتەوە، ئەگەر رێكنەكەون ئەوا كابینەینوێ‌ زۆر زەحمەت دروستدەبێت و زۆر درێژە دەكێشێت، بەدورنازانرێت بەهۆی شێوەی دابەشكردنی پۆستەكان لەنێوان یەكێتیی و پارتی، پێكهێنانی ئەم كابینەیە بكەوێتە دوای هەڵبژاردنی عیراقلەكۆتایی ساڵی داهاتوو.

بەپێی زانیارییەكان رەنگە سبەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رابگەینێت. ئەگەر ئەنجامی كۆتاییبەڕەسمیی راگەیەنرا بەپێی یاسا ئیدی پێویستە دوای 10 رۆژپەرلەمانی كوردستان یەكەم دانیشتنی خولی نوێ‌ بكات بۆسوێندخواردنی ئەندامان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیپەرلەمان. (ماددەی 46 لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراو) هەروەها _یاسایسەرۆكایەتی هەرێم ژمارە 1 ساڵی 2005 ماددەی دەیەم بڕگەی 3).هەتا ئەو 10 رۆژە تەواو دەبێت ئەگەر لایەنەكان نەگەنە رێككەوتنبەتایبەتیش پارتی و یەكێتیی.

گریمانەكانی بەردەم پەرلەمان و كابینەی نوێ‌ چی دەبێت؟! 

گرفتەكانی داهاتوو لەكۆبونەوەی یەكەمی پەرلەمانەوە دەستپێدەكات، چونكە لەیەكەم كۆبونەوە پێویستە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانهەڵبژێردرێت، ئەگەر رێككەوتنێكی پێشوەختە نەكرابێت ئەواگرێیەكان زیاتر دەبن.

رەنگە پارتی و یەكێتیی هەوڵبدەن كۆبونەوەی یەكەمی پەرلەمانبەكراوەیی بەجێبهێڵن تا دەگەنە رێككەوتن، بەڵام ئەم هەنگاوە ئاساننییە لەبەر ئەم دوو هۆكارە:

یەكەم: دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان بەسەرۆكایەتی بەتەمەنترینئەندامی پەرلەمان دەبێت كە ئەندامێكی حزبی نەوەی نوێیە، ئەگەربڕیار بێت دانیشتنەكە (بەناقانونیی) بەكراوەیی جێبهێڵڕێت وەكلەرابردوو كراوە، ئەوا نەوەی نوێ‌ دەكەوێتە بەردەم بەرپرسیارێتی و دەبێتە هاوكاری پارتی و یەكێتیی! كەوایە دەبێ چاوەڕێ بكەینبزانین نەوەی نوێ‌ ئەم كارە دەكات؟ ئەگەر نەوەی ئەم هەنگاوە بنێت، هەڵەیەكی گەورە دەكات.

دووەم: بڕیارێكی پێشوەختەی دادگای فیدراڵی هەیە لە (19 نیسانی2010) كە نابێت دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان بەكراوەیی بمێنێتەوە، دەبێت دەستەی سەرۆكایەتی هەڵبژیردرێت. بۆیە ئەگەر دانیشتنەكەبەكراوەیی بهێڵدرێتەوە دەتوانرێت لە دادگای فیدراڵ سكاڵاپێشكەش بكرێت و بڕیارەكە هەڵوەشێنرێتەوە.

بەپێی ئەو مەنتقە، كەوایە پێویستە لەدانیشتنی یەكەمی پەرلەماندەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت. بەپێی یاسایهەڵیژاردنی كورستان (ماددەی 48) پێویستە هەرسێ‌ پۆست(سەرۆك و جێگر و بڕیاردەر) پڕ بكرێتەوە. ئەگەر ئەو پۆستانە بەبێ‌ رێككەوتنی پێشوەختە یەكلایی بكرێتەوە ئەوا هەنگاوەكانی دواتریرێككەوتنی لایەنەكان زەحمەتتر دەبێت چونكە پۆستەكانی پەرلەمانو سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت یەك پاكێجن و پێشترولەكابینەكانی رابردوو وەك یەك بوخچە (پاكێج) رێككەوتنی لەسەركراوە.

لەبەرئەوەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەدەنگدانینهێنی دەبێت بۆیە لەوانەیە پارتی هەوڵبدات هەرچۆنێك بێت موفاجئەدروستبكات. پارتی بۆخۆی 42 كورسی هەیە، بەپێی زانیارییكورسیەكی لیستی هەڵوێست و كورسیەكەی حزبی سۆسیالیستمەیلی پارتیان هەیە، كەوایە ئەگەر پارتی بیەوێت دەستەیسەرۆكایەتی ببات، بەبێ‌ رێككەوتن لەگەڵ یەكێتیی پێویستی بە 7 كورسی دەبێت، بۆیە پێویستە چاوەڕێی دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانبكەین، رەنگە ئەنجامەكەی چاوەڕواننەكراو بێت.

خۆ ئەگەر پەرلەمان نەیتوانی كۆببێتەوە و پارتی و یەكێتیی نەهاتنەكۆبونەوەی پەرلەمان، بەپێی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم ئەگەرپەرلەمان لەماوەی 45 رۆژ نەیتوانی كۆببێتەوە، ئەوا هەڵبژاردندووبارە دەكرێتەوە. ئەم ئەگەرە لاوازە، بەڵام بۆ ئەم دۆخە هیچئەگەرێك بەدوور ناگیرێت.

جگە لەپرسی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم كە بەپێی یاسا پێویستیبە 51 دەنگی پەرلەمان هەیە، هاوكات پرسی ناوزەدكردن یانراسپاردنی سەرۆكی حكومەت یەكێكی دیكە دەبێت لە گرفتەكان.

یەپێی عورفی دەستوریی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتلەگەورەترین كوتلەی پەرلەمانیی دەبێت، بەڵام لەیاساكانیكوردستان (یاسای سەرۆكایەتی هەرێم ژمارە 1 ساڵی 2005 ماددەی نۆیەم بڕگەی 12) سەرۆكی هەرێم سەرۆك وەزیرانرادەسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت، بێئەوەی ئاماژەی كردبێت كەراسپێردراو لەگەورەترین كوتلەی پەرلەمانی دەبێت؟! ئەم پرسە یەكێكدەبێت لەگرێیەكانی بەردەم كابینەی نوێ‌، چونكە هیچ ئالیەتێك یانبنەمایەكی یاسایی نییە سەبارەت بەراسپاردنی سەرۆك وەزیران، ئاماژەیەكی روون نییە كە كاندیدی سەرۆك وەزیران لەچ حزبێكدەبێت. ئەگەر بەعورفیش وەربگیرێت كە كاندید لەگەورەترین كوتلەیپەرلەمانیی بێت ئەوا دەشێت جگە لەپارتی، هەریەكە لە یەكێتیینیشتیمانیی كوردستان یاخود هەر حزبێكی دیكە كوتلەیەكیپەرلەمانیی زیاتر لە دەنگەكانی پارتی كۆبكاتەوەو داوای كاندیدیسەرۆكایەتی حكومەت بكات. هەروەك چۆن لە ساڵی 2010 دادگایفیدراڵی لەبەرژەوەندی نوری مالكی بڕیاریدا كەپێویستە سەرۆككۆمار ئەو كوتلەیە راسپێرێت بەپێكهێنانی حكومەت كە زۆرترینئەندامی پەرلەمانی هەیە، ئینجا ئەو كوتلە پەرلەمانیە پێش هەڵبژاردنیاخود دوای هەڵبژاردن پێكهاتبێت. وەكچۆن لە 2019 هەمان بڕیاریخۆی دوپاتكردەوە دوای دەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، بۆیە لەهەرێمیش ئەگەر رێككەوتنی پێشوەختە نەكرێت ئەوا دەشێتلەم پرسەدا پارتی رووبەرووی گرفت ببێتەوە كەئێستا زۆرترینئەندامی هەیە، یان لانیكەم یەكێتیی یان هەر حزبێكی دیكە سكاڵالەدادگای فیدراڵی لە دژی سەرۆكی هەرێم تۆماربكات. روونیشەدادگای فیدراڵ لەژێر كاریگەری بارودۆخی سیاسییدایە، بۆیە بەدوور نازانرێت پرسی راسپاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانبچێتە دادگای فیدراڵیی.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار