پەرلەمانتارێكی عێراقی: نەوتی هەرێم لە كۆنتڕۆڵ دەرچووە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
-لێكتێگەیشتنەكانی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و حكومەتی هەرێم نا واقعین و لەبەرژەوەندی وڵاتدا نییە.
- وەزارەتی نەوتی عێراق تاكو ئێستا سەركەوتوو نەبوە لە كۆنترۆڵكردنی نەوتی هەرێم.
زەرغام مالكی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند لێكتێگەیشتنەكانی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و حكومەتی هەرێم نا واقعین و لەبەرژەوەندی وڵاتدا نییە.
ئەو پەرلەمانتارە عێراقیە لە لێدوانێكدا رایگەیاند سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی دەرەوە كردووە پەیوەندی بەلایەنی ئێرانیەوە بكات سەبارەت بەو پرسانەی پەیوەستن بە قاچاخبردنی نەوتی هەرێم، ئەمەش دەرخەری لاوازی وەزارەتی نەوتی عێراقه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەم پرسە.
وتیشی: وەزارەتی نەوتی عێراق تاكو ئێستا سەركەوتوو نەبوە لە كۆنترۆڵكردنی نەوتی هەرێم نە لەڕووی هەناردەكردنەوە نە لەڕووی بەقاچاخبردنەوە.