نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان پێشەنگ بووە لە پشتگیریکردنی مافەکانی ئافرەت

پشتگیریکردنی مافەکانی ئافرەت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



- بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و جیاکاری به‌رانبه‌ر ئافرەتان.
- بەڵێن بە ئافرەتانی کوردستان ده‌ده‌ين کە بێ وچان بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی و به‌هێزكردنى تواناكانيان.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە ڕۆژی جیهانی بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا، پابەنديمان به‌ پاراستنی مافەکانی ژنان لە کوردستان نوێ دەکەینەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەكدا دووپاتیكردەوە ئافرەتان دڵنیا دەكەینەوە كه‌ بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و جیاکاری به‌رانبه‌ريان. 
وتيشى: تواناسازى و بەهێزکردنی پێگەی ژن، بەردی بناغەی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و پێشکەوتووترە، هەرێمی کوردستان پێشەنگ بووە لە پشتگیریکردنی مافەکانی ئافرەت و دابینکردنی دەرفەت بۆ بەشداریکردنیان لە ژیانی سیاسی و کارگێڕی بە یەکسانی لەگەڵ پیاودا و ئێمە باوەڕمان وایە کە ژن نەک تەنها هاوبەشێکی سەرەکييه‌ لە بڕیاردان، بەڵکو بنەمایەکە بۆ گۆڕانکاری و گەشەپێدانی بەردەوام.
رونیشیكردەوە داواى هاوکاريی زیاتر دەکەین لەنێوان دامەزراوە حکوومییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاکاندا، بۆ بڵاوکردنەوەی زياترى هۆشیاری و بەهێزکردنی بەهاکانی لێبوردەیی و یەکسانی، هەروەها جەخت دەکەینەوە کە بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ئافرەتان، پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی هەمووانە بۆ دڵنیابوون لە بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش و ئارام بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە.
ئاماژەشیكرد هه‌ر له‌م بۆنه‌يه‌دا بەڵێن بە ئافرەتانی کوردستان ده‌ده‌ين کە بێ وچان بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی و به‌هێزكردنى تواناكانيان بۆ جێبەجێکردنی ڕۆڵی گرنگیان لە خزمه‌تكردن و بنیاتنانی وڵاتدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار