پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم دەكات

2 كاتژمێر لەمەوپێش



 

زيا هيندى

 

- لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بە ووردی باسی تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمى كوردستان دەكەین.

- بە ووردی گفتوگۆ لەسەر ئەم هەموارە دەكەین تاكو چارەسەر بۆ هەموو لایەنە یاسایی و هونەریەكانی بدۆزرێتەوە.

- مەبەست لە هەموارەكە رێكخستنەوەی تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتە.

 

زيا هيندى ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بە ووردی باسی تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمى كوردستان دەكەین.

زيا هيندى لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند گفتوگۆكانی ئەمڕۆى پەرلەمانی عێراق لەسەر هەمواركردنی  یەكەمی یاسای بودجە دەبێت و ئەو هەموارە دەگرێتەوە كە لە سەرەتای تشرینی دووەمی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی كرد.

وتیشی: ئەو هەموارەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كردی هەنگاوێكی گرنگە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و شەفافیەت لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە نەوتیە هاوبەشەكان.

رونیشیكردەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ووردی گفتوگۆ لەسەر ئەم هەموارە دەكات تاكو چارەسەر بۆ هەموو لایەنە یاسایی و هونەریەكانی بدۆزرێتەوە و لەبەرژەوەندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی عێراقدا بێت.

باسی لەوەشكرد مەبەست لە هەموارەكە رێكخستنەوەی تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتە و وەزارەتی دارایی عێراق حكومەتی هەرێم بە تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوە قەرەبوو دەكاتەوە، بەپێی میكانزمێكی دادپەروەرانە.

ئاماژەشیكرد وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم لایەنێكی راوێژكاری هونەری نێودەوڵەتی دەستنیشان دەكەن تاكو راپۆرتێك لەسەر تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت پێشكەش بە هەردوو وەزارەتی نەوت و دارایی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم بكات و پشتی پێببەسترێت وەك بنەمایەك بۆ دەستنیشانكردنی قەرەبوەكان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار