بەرەی گەل و چەند لایەنێكی تر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رەتدەكەنەوە
بەرەی گەل و لایەنە ناڕازییەکان ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەت دەکەنەوە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
- حەوت لایەنی ناڕازی لە بارەگای بەرەی گەل لە شاری سلێمانی كۆبوونەوە و ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستانیان رەتكردەوە.
- ئەنجامەكانى هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان رەتدەكەینەوە و دانی پیادا نانێین.
- ئەو ئەنجامانەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویكردەوە ئەنجامى ئیرادەی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان نیيە.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
ئەمڕۆ دووشەممە حەوت لایەنی ناڕازی لە بارەگای بەرەی گەل لە شاری سلێمانی كۆبوونەوە و ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستانیان رەتكردەوە.
لەدوای كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەرەی گەل و لایەنەكانی تر رایانگەیاند ئەنجامەكانى هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان رەتدەكەینەوە و دانی پیادا نانێین و ئەو ئەنجامانەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویكردەوە ئەنجامى ئیرادەی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان نیيە.
رونیشیان كردەوە هەر حەوت لایەنە ناڕازیەكە یاداشتێكيان ئامادە كردووە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكەن ، كه هەموو كەموكوڕیەكانی هەڵبژاردنەكە لەخۆ دەگرێت هەروەها نیگەرانیەكانی خۆيان خستووەتەڕوو .
ئاماژەشیان كرد لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەوەيان دووپاتكردەوە كە بەیەكەوە كار بۆ ئەم كەیسە دەكەن و بەردەوام دەبن لە ئاشكراكردنی هەموو ئەو ساختەكاریانەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كراوە .