ئاسیاسێڵ: پشتگیرییەکی بێهاوتاى پڕۆسەی سەرژمێری عێراقمان كردووە

ئاسیاسێڵ: پشتگیریی سەرژمێرییمان کردووە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



-هەستاين بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوەی داتا بۆ پشتگیری کردنی کارکردنی ئامێرەکانی تابلێتی تیمەکانی وەزارەتی پلاندانان.
- ئاسیاسێڵ بە هەڵمەتێکی بێبەرامبەری ئاڕاستەکراو لە ڕێی کورتەنامەوە بەشداری لە پشتگیری کردنی پڕۆژەکەدا کرد.
- ئەم هەوڵانەی کۆمپانیاكه لە پڕۆژەی سەرژمێریدا ڕەنگدانەوەی هاوکاری بەهێزی نێوان ئاسیاسێڵ و وەزارەتی پلاندانانی عێراقه.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

كۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند پشتگیرییەکی بێهاوتاى پێشكەش بە پڕۆسەی سەرژمێری نیشتیمانی دانیشتوانى عێراق بۆ ساڵی 2024 كردووه.
ئاسیاسێڵ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ئاسیاسێڵ بە شانازییەوە پابەندیی خۆی بۆ پشتگیریکردن لە گەشەپێدانی نیشتیمانیی عێراق دووپاتدەکاتەوە لە ڕێی بینینی ڕۆڵێکی سەرەکیی لە سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری نیشتیمانی ساڵی 2024، کە یەکێکە لە دیارترین دەستپێشخەرییە ستراتیژییەکانی وڵات بۆ ئەمساڵ.
وتيشى: وەکو بەشێک لە بەرپرسیارێتی نیشتیمانی خۆی، ئاسیاسێڵ هەستا بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوەی داتا بۆ پشتگیری کردنی کارکردنی ئامێرەکانی تابلێتی تیمەکانی وەزارەتی پلاندانان، کە ئەم سیمکارتانە بە مەبەستی مسۆگەرکردنی پەیوەندییەکی کارا و جێگیربوو بۆ ئەو ئامێرانەی لەکاردابوون کە لە پرۆسەی سەرژمێرییەکەدا بەکاردەهێنران لە سەرتاسەری عێراقدا. 
رونیشیكردەوە ئاسیاسێڵ بە هەڵمەتێکی بێبەرامبەری ئاڕاستەکراو لە ڕێی کورتەنامەوە بەشداری لە پشتگیری کردنی پڕۆژەکەدا کرد بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان سەبارەت بە گرنگی سەرژمێری و هاندانیان بۆ بەشداریکردن تیایدا و پاڵپشتیکردنی تیمە مەیدانییەکانی سەرژمێری، هەروەها بۆ پشتگیریکردنی زیاتری پڕۆژەکە، ئاسیاسێڵ تیمێکی تایبەتی پاڵپشتی تەکنیکی تایبەتمەندی دابین کرد کە بیست و چوار کاتژمێر و بە درێژایی هەفتە بەردەست بوون بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا چارەسەری هەر کێشەیەکی بەپەلە یان پێویستییەکی تەکنیکی بکەن، ئەمەش ڕاستەوخۆ بەشداری کرد لە جێبەجێ کردنی بێ کێشەی پڕۆژەکە و سەرخستنی.
باسی لەوەشكرد ئەم هەوڵانەی کۆمپانیاكه لە پڕۆژەی سەرژمێریدا ڕەنگدانەوەی هاوکاری بەهێزی نێوان ئاسیاسێڵ و وەزارەتی پلاندانانی عێراق و دەزگای سەرژمێری و سیستەمەکانی زانیاری جوگرافین، کە بەشداریکرد لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی سەرژمێری نیشتیمانیی دانیشتووان بە شێوەیەکی کارا، ئەمەش گرنگی کاری هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت دووپاتدەکاتەوە بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و بەرەوپێشبردنی ڕەوڕەوەی پێشکەوتن لە عیراقدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار