له روداوێكی هاتووچۆ لە كەركووك چوار كه‌س گیانیان لەدەستدا
ڕووداوی هاتووچۆ
2 كاتژمێر لەمەوپێش
- پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی تۆیۆتا تاكسی و پیكابێك له‌جۆری تۆیۆتا له‌سه‌ر رێگای نێوان کەرکوک - تەقتەق لەناحیەی شوان رویداوه.
- بەهۆی روداوێكی هاتووچۆ له سه‌ر رێگای نێوان كه‌ركوك- ناحیه‌ی ته‌قته‌ق 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بەهۆی روداوێكی هاتووچۆ له سه‌ر رێگای نێوان كه‌ركوك- ناحیه‌ی ته‌قته‌ق 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانى هاوڵاتی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی تۆیۆتا تاكسی و پیكابێك له‌جۆری تۆیۆتا له‌سه‌ر رێگای نێوان کەرکوک - تەقتەق و له‌نزیك کەلی سمایل بەگی لەناحیەی شوان رویداوه.
رونیشكراوەتەوە له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژمارەیەك كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
دوای روداوه‌كه هێزه ئه‌منیه‌كان و تیمه‌كانی هاتوچۆ گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و ڕاستەوخۆ بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.