دزی سەدە و پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق زیندانیكران
دزی سەدە دەستگیرکرا
2 كاتژمێر لەمەوپێش
- سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ تاوانبار نور زوهێری دزی سەدە دەركردووە.
- سزای زیندانیكردنی 3 ساڵ دەرایە پاڵ هەیسەم جبوری پەرلەمانتاری پێشوو.
- لەگەڵ ژمارەیەك فەرمانبەری حكومی كە بەشداریان لە تاوانەكەدا كردووە.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
دادگای تاوانەکانی کەرخ بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەبەغدا سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی سەپاند بەسەر نور زوهێری دزی سەدە وچەند فەرمانبەرێكی حكومی.
دادگاكە بڵاویكردەوە چەند بڕیارێكی بە زیندانیكردن دەركردووە دژ بە 3 كەس بە تاوانی ئەمانەتی باجەكان كە بە دزیكردنی سەدە ناسراوە.
وتيشى: دادگاكە بڕیاری سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ تاوانبار نور زوهێری دزی سەدە دەركردووە و سزای زیندانیكردنی 6 ساڵ بۆ تاوانبار رائید جوحی.
رونیشیكردەوە سزای زیندانیكردنی 3 ساڵ دەرایە پاڵ هەیسەم جبوری پەرلەمانتاری پێشوو لەگەڵ ژمارەیەك فەرمانبەری حكومی كە بەشداریان لە تاوانەكەدا كردووە.
رۆژی 14ـی ئابی ئەم ساڵ یەکەم رۆژی دادگاییکردنی نوور زوهێر، کەسی سەرەکیی دۆسیەی "دزەیی سەدە" بوو، کە زیاتر لە شەش تریلیۆن دیناری لە سپاردەی باجەکان لە بانکی رافیدەین تێدا دزرا.
دزی سەدە بە یەكێك لە گەورەترین پرۆسەكانی دزیكردن لە مێژوی عێراق دادەنرێت بەپێی تازەترین ئەو زانیارییانەی دزەی كردووە بڕی ئەو پارەیەی دزراو زیاتر لە دوو هێندەی ئەو بڕەیە كە راگەیەندراوە لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆكی دەستی دەستپاكی عێراق داوای لە دەستەی باجەكان كردووە بڕی تەواوەتی ئەو پارەیە ئاشكرابكات كە لەو پرۆسەیەدا دزراوە.