بەڕێوەبەری گشتی گومرگەكانی عێراق بۆ هاوڵاتی: هەرێمی كوردستان پابەندی ڕێكارەكان نابێت

هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێکارەکانی بەغداد نابێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



- لەلایەن چەند لایەنێكی تایبەتمەندەوە دەروازە سنوریەكان چاودێریەكی چڕ و توند دەكرێن، بە دەروازە سنوریەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە.
- هەرێمی كوردستان بە یاسای گومرگی فیدڕاڵی كار دەكات و ملكەچی ڕێكارەكانیشمان نابێت.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

حەسەن عگێڵی بەڕێوەبەری دەستەی گشتی گومرگەكانی عێراق رایگەیاند دەروازە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان چاودێریەكی توندی حكومەتی عێراقی لەسەرە.
عگێڵی تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند هەموو دەروازە سنوریەكان كۆنتڕۆڵكراون و چاودێریەكی توند و چڕی حكومەتی عێراقی لەسەر .
وتیشی لەلایەن چەند لایەنێكی تایبەتمەندەوە دەروازە سنوریەكان چاودێریەكی چڕ و توند دەكرێن، بە دەروازە سنوریەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە.
رونیشیكردەوە لەڕوی گومرگەوە هەرێمی كوردستان سەربەخۆیە و ملكەچی چاودێری گومرگەكانی فیدڕاڵی نابێت، سەرەڕای ئەوەی بەپێی یاسای گومرگی فیدڕاڵی بەركار ژمارە 23ی ساڵی 1984 كارەكانی ئەنجام دەدات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار