كۆشكی سپی: ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان نزیكبۆتەوە
کاتژمێرێک لەمەوپێش
- گەیشتن بە ڕێكەوتنێك لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵا لە كارە هەرە پێشەكانی سەرۆك جۆ بایدنە.
- سەرۆك بایدن لە نزیكەوە چاودێری دانوستانەكان دەكات.
كۆشكی سپی رایگەیاند گەیشتن بە ڕێكەوتنێك بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان نزیكبۆتەوە.
جۆن كێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی لە كۆشكی سپی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند گەیشتن بە ڕێكەوتنێك لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵا لە كارە هەرە پێشەكانی سەرۆك جۆ بایدنە.
وتیشی: ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان نزیكبۆتەوە و تا ئێستاش دانوستانەكان بەردەوامن و سەرۆك بایدن لە نزیكەوە چاودێری دانوستانەكان دەكات.
رونیشیكردەوە هەنگاوەكان ئەرێنین و سەرۆك بایدن لەگەڵ سەرۆكی فەڕەنسا باسیان لە ڕاگرتنی شەڕ كردووە لە لوبنان و ئێمە بەرەو ڕێكەوتنێك هەنگاو دەنێین.
بابهتی پهیوهندیدار