لەهێرشێكدا لە سەرێکانی رۆژئاوای کوردستان 11 كەس كوژران

2 كاتژمێر لەمەوپێش



 

-11 كەس لە هێرشی هەسەدە بۆ سەر گرووپە چەكدارەكان لە سەرێكانی كوژران.

- هێرشەکە لە ناوچەی ساڵحییە بووە لە نزیک گوندی عەریشەی سەرێکانی.

- هێزەکانی هەسەدە هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی سەربازی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیا .

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند 11 كەس لە هێرشی هەسەدە بۆ سەر گرووپە چەكدارەكان لە سەرێكانی كوژران.

ڕوانگەكه لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە لە هێرشی هێزەکانی سووریایی دیموکرات (هەسەدە) بۆ سەر پێگەی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیا لە ناوچەیەکی سەرێکانی رۆژئاوای کوردستان، 11 کەس کوژراون، لە نێویاندا ژنێک و دوو منداڵ هەن.

 وتيشى: هێرشەکە لە ناوچەی ساڵحییە بووە لە نزیک گوندی عەریشەی سەرێکانی کە دەکەوێتە نێو سنووری ئۆپەراسیۆنی بەناو (کانیی ئاشتی) لە باکووری رۆژئاوای حەسەکە. 

رونیشیكردەوە هێزەکانی هەسەدە هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی سەربازی کە گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیا بۆ بە قاچاخبردنی خەڵک بۆ تورکیا بەکاریاندەهێنا و سێ چەکداری لایەنگری تورکیایان کوشتووە، پاشان بارەگاکەیان بۆمبڕێژکردووە و لێی کشاونەتەوە، دواتر هەسەدە بارەگاکەی تەقاندووەتەوە و هەشت کەسی دیکە بەو هۆیەوە کوژراون، کە چواریان چەکدار و چواریان سڤیل بوون، سڤیلەکان پێکهاتبوون لە ژنێک لەگەڵ دوو منداڵەکەی و پیاوێک، لە هەمان تەقینەوەدا پیاوێکی دیکەی سڤیل بریندار بووە. 

تورکیا و گرووپە چەکدارە سوورییەکانی لایەنگری لە ساڵی 2016 وە بەشێکی باکووری سووریا و رۆژئاوای کوردستانیان کۆنترۆڵکردووە، ئەوەش دوای ژمارەیەک لەشكرکێشیی یەک لەدوای یەک کە  زۆربەیان دژی هەسەدە بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار