لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی بەغدا كرا
2 كاتژمێر لەمەوپێش
- لیستی مووچەی فەرمانبەرانى هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
- لەمانگی 12ی ساڵی 2024 نزیك دەبینەوە و تاكو ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان موچەی مانگەكانی 10 و 11یان وەرنەگرتوە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا دووپاتیكردەوە ڕۆژی سێ شەممە ( ٢٠٢٤/١١/٢٦ ) لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
لەمانگی 12ی ساڵی 2024 نزیك دەبینەوە و تاكو ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان موچەی مانگەكانی 10 و 11یان وەرنەگرتوە.
جێگای باسە سەرەڕای بەڵێنە یەك لەدوای یەكەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی عێراق كە موچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی موچەخۆرانی هەموو ناوچەكانی دیكەی عێراق كێشە بۆ موچەكانیان دروست نەكرێت، بەڵام تاكو ئێستا كێشەی ئەو موچەخۆرانە چارەسەر نەكراوە و بەردەوامە.