دادگای فیدراڵی بەیاننامەیەكی لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوكردەوە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
- سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی لەگەڵ شاندێکی فراكسۆنهكانی کوردستان تاوتوێی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێميان كرد.
-ئامادەبووان گفتوگۆیان كرد لەسەر بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
دادوەر جاسم محمد عەبود سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی لەگەڵ شاندێکی فراكسۆنهكانی کوردستان تاوتوێی بڕیاری دادگای تایبهت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كرد.
ڕاگهیاندنی دادگای باڵای فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەرۆکی دادگای فیدراڵی لە بارەگای دادگا پێشوازی لە شاخوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری کرد كهپێكهاتبوو لهمەریوان قەرنی جێگری سەرۆکی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ههرێم كهمال سهرۆكی فراكسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان وسروە عەبدولواحید سەرۆکی فراكسیۆنی نەوەی نوێ وجەمال کۆچەر سەرۆکی فراكسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی و سۆران عومەر سەرۆکی فراكسیۆنی كۆمهڵهی دادگهری ئیسلامی.
ئاماژەی بەوەشکرد سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی بەخێرهاتنی شاندەكەی كرد و ستایشی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریکردنی ئەنجومەنی نوێنەرانى کرد.
ڕوونیشیکردەوە ئامادەبووان گفتوگۆیان كرد لەسەر بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە 224 و ژمارە یەکگرتووەکەی 269/ فیدراڵی/2023، سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و وردبینی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی سەبارەت بەم بڕیارە بهشێوهیهك کە خزمەت بە مافی تاکەکان بكات.
ئاماژە بەوەشی كرد كهئهندامانی شاندهكه ستایشی بڕیارە تۆكمهكهی دادگایان كرد كهپشت به دەستوور دهبهستێت و جهختیان لهسهر گرنگی لهبهرچاوگرتنی مافی عێراقییەکان بەبێ جیاوازی لە نێو پێکهاتەکانیدا كردهوه.