زاوا و سكرتێری سەدام بۆ شەرقولئەوسەت: مەسعود بارزانی رێزێكی زۆری لێگرتم
مەسعود بارزانی داوا لە زاوایەکی سەدام حسێن دەکات بیبینێت
3 كاتژمێر لەمەوپێش
- یەكێك لە برا كوردەكان هات بۆ لام و پێی وتم: مەسعود بارزانی ئەیەوێت بتبینێت.
- مەسعود بارزانی پێشوازیەكی گەرمی لێكردم و رێزێكی زۆری لێنام.
- لێی پرسیم: چیت پێویستە بۆت بكەم؟.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
جەمال مستەفا زاوا و سكرتێری دووەمی سەدام حسێن سەرۆك كۆماری عێراقی لەسێدارەدراو ئاشكرای كرد كە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای كردووە بیبینێت و رێزێكی زۆری لێناوە.
جەمال مستەفا لە گفتوگۆیەكی تایبەت لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت رایگەیاند دوای ئەوەی لە حوزەیرانی 2021 لەزیندانی ئازاد كرام یەكێك لە هاوڕێكانم گەیاندمی تاكو هەولێر و لەویش لە ماڵی براكەم نیشتەجێبوم و میوانێكی زۆر ڕویتێدەكردم.
وتیشی: یەكێك لە برا كوردەكان هات بۆ لام كە پەیوەندیەكی وەزشیمان هەبوو پێكەوە، پێی وتم: مەسعود بارزانی ئەیەوێت بتبینێت و بەیانی من دەتبەم بۆ لای.
رونیشیكردەوە مەسعود بارزانی پێشوازیەكی گەرمی لێكردم و رێزێكی زۆری لێنام و دانیشتین و قسەمان كرد و سوپاسیم كرد كە دەرگای بۆ هەموو ئاوارە عەرەبەكانی عێراق كردووەتەوە و سوپاسی هەڵوێستی گەورەی نیشتیمانییم كرد و ئەویش لێی پرسیم: چیت پێویستە بۆت بكەم؟، منیش وتم: تەنها پاسپۆرتێك تاكو بگەمە لای خێزانەكەم، پاشان كەسێكی بۆ ناردم و وێنەیان گرتم و پەنجەمۆریان وەرگرتم و چاودێری مامەڵەكەیان كردم لە بەغدا، بەڵام حكومەتی عێراق رەتیكردەوە پاسپۆرتم بۆ دەربكات.