بە سەدان خوێندکارى دیکە لە زانکۆکان كوردستان وەرگیران
وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکانی کوردستان
2 كاتژمێر لەمەوپێش
-698 خوێندکارى دیکە لە زانکۆ حكومیەکانی هەرێمی كوردستان وەرگیران.
- ئەو 698 خوێندکارە بەشێوازى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان هاتووەتەوە.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە ئەنجامى پڕکردنەوەى کورسى بەتاڵ، 698 خوێندکارى دیکە، بە هەرسێ شێوازی (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) لە زانکۆ حكومیەکانی هەرێمی كوردستان وەرگیران.
وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەنجامى پڕکردنەوەى کورسى بەتاڵ، 698 خوێندکاری دیکە لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتى خوێندنى باڵا له پێناو ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناغى 12ی ئامادەیى، ئەوانەى ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبوەوە، دەرگاى پێشکەشکردنى کردەوە و ئەو خوێندكارانە وەرگیران.
وتيشى: ئەو 698 خوێندکارە بەشێوازى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان هاتووەتەوە و بەگوێرەی کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى 2024-2025 وەرگیران.