نەبیل مەرسومی: پشكی هەرێم لە بودجەی عێراقدا بەرزدەبێتەوە
پشکی هەرێم لە بودجەی عێراقدا بەرز دەبێتەوە
3 كاتژمێر لەمەوپێش
- رێژەی دانیشتوانی کوردستان لەکۆی گشتیی عێراق دەگاتە 14.028%.
- ئەمەش بە واتای زیادبونی پشکی هەرێمە لە بودجەدا.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
نەبیل مەرسومی شارەزایی ئابوری عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەنجامەكانی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان دەبێت پشكی هەرێمى كوردستان لە بودجەى عێراقدا بەرزببێتەوە.
نەبیل مەرسومی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، بە پشتبەستن بە سەرژمێری گشتی دانیشتوان، ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتوەتە 45 ملیۆن و 407 هەزار کەس، بەپێی قسەی وەزیری پلاندانانی کوردستان، ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە شەش ملیۆن و 370 هەزار کەس.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوە بەو مانایە دێت کە رێژەی دانیشتوانی کوردستان لەکۆی گشتیی عێراق دەگاتە 14.028%، ئەمەش بە واتای زیادبونی پشکی هەرێمە لە بودجەدا.
وتيشى: پشكی هەرێم لە یاسایی بودجەدا بە رێژەی 12.67% دیاركرابو، بەڵام سەرژمێریی گشتی دانیشتوان پشکی هەرێم لە بودجە بەرزدەكاتەوە بۆ 14.028%.