ئۆكرانیا بە مووشەكی ئەمریكی هێرش دەكاتە سەر ڕوسیا

جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا

2 كاتژمێر لەمەوپێش



- روسیا رایگەیاند لەچەند رۆژی ڕابردوودا ئۆكرانیا دوو هێرشی كردووەتە سەریان بە مووشەكی ئەتاكمسی ئەمریكی.
- مووشەكەكان ئامانجی خۆیان پێكاوە و دوو سەربازی ڕوسی برینداربون و ڕادارێكیشی تێكشكاندووە.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

ڕوسیا ڕایگەیاند ئۆكرانیا بە مووشەكی ئەمریكی هێرشی كردووەتە سەريان.
ئەمڕۆ سێشەممە روسیا رایگەیاند لەچەند رۆژی ڕابردوودا ئۆكرانیا دوو هێرشی كردووەتە سەریان بە مووشەكی ئەتاكمسی ئەمریكی.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەكدا رونیكردەوە هێزەكانی ئۆكرانیا چەند دامەزراوەیەكیان لە ناوچەی كۆڕسكی ڕوسی سنوری بۆردومان كردووە.
وتیشی: مووشەكەكان ئامانجی خۆیان پێكاوە و دوو سەربازی ڕوسی برینداربون و ڕادارێكیشی تێكشكاندووە.
پێشتر ڕوسیا هۆشداریدا بە ئۆكرانیا ئەگەر بێتو ئەو مووشەكە ئەمریكیە بەكاربهێنێت لە دژی بەتوندی وەڵامی دەداتەوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار