زانیاری نوێ‌ لەسەر مووچە بڵاودەكرێتەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



 

- بەغدا ئامادەیە پارەی مووچەی دوو مانگی موچەخۆرانی هەرێم بە تەواوی بنێرێت.

- بە ئەگەرێكی زۆریشەوە مووچەی مانگێك پاشەكەوت دەكرێت.

 

بەگوێرەی زانیارییەكان بەغدا ئامادەیە پارەی موچەی دوو مانگی موچەخۆرانی هەرێم بە تەواوی بنێرێت و بە ئەگەرێكی زۆریشەوە موچەی مانگێك پاشەكەوت دەكرێت.

سەرچاوەكانی هەواڵ ڕایانگەیاند تاوەكو ئێستا هیچ نوسراوێكی فه‌رمى له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بۆ دابه‌شكردنی موچه نييه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ری پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی یه‌كێك له‌و سێ مانگه‌ی ئه‌مساڵ هه‌یه‌.

وتيشيان: بەغدا باس لەوەدەكات سێ گوژمه‌ پاره‌ دەنێرێت، بۆ هەرمانگێك 760 ملیار دینارە، بەرپرسانی هەرێمیش باس لەوەدەكەن ئەو بڕە بەشی موچە ناكات و دەیانەوێت دو موچە دابەش بكەن و موچەیەك پاشەكەوت بكەن.

به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ئێستادا بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی هه‌ر مانگێكه‌ پێویستیان به‌ نزیكه‌ی ترلیۆنێك دینار هه‌یه‌.

بەرپرسێك لە گەنجینەكانی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەكرد پاشەكەوت ئەگەری بەهێزە و موچەی مانگێگ پاشەكەوت دەكرێت، بەڵام دیار نییە ئەو پاشەكەوتە بۆ موچەی مانگی (تشرینی یەكەم) دەبێت یاخود بۆ موچەی مانگی (كانونی یەكەم) دەبێت، لەهەمو حاڵەتەكیانیشدا موچەی مانگێك پاشەكەوت دەبێت.

ئەوەشی خستەڕو، حكومەتی هەرێمی كوردستان تاكو ئێستا هیچ ڕێنمایی و ڕونكردنەوەیەكی لەباریەوە نەداوە و چاوەڕوان دەكەین لە چەند ڕۆژی داهاتودا گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا یەكلایی ببێتەوە و ڕێنمایی پێویست بۆ گەنجینەكان دەربكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار