ئیسرائیل ئاگربەستی لەگەڵ لوبنان راگەیاند

2 كاتژمێر لەمەوپێش



 

- توانای ح*ز*ب*و*ڵ*ا*ی لوبنانمان بۆ چەندین دەیە گەڕاندوەتەوە دواوە.

- ڕێککەوتنی ئاگربەست بەو مانایەیە کە ئێمە لە ئێستاوە سەرنجمان لەسەر هەڕەشەی ئێران دەبێت.

- لابردنی هەڕەشەی ئێران لە پێشینەی کارەکانە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل.

 

 

بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند تواناكانی حزبوڵای لوبنان و بەرهەمهێنانی موشەک و هەموو سەرکردەکانی و زۆربەی ژێرخانەکانیمان لەناوبرد.

بنیامین نەتەنیاهۆ، ئەمشەو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند توانای حزبوڵای لوبنانمان بۆ چەندین دەیە گەڕاندوەتەوە دواوە و ئەگەر ئەوان ئاگربەستەکە بشکێنن زۆر بەتوندی هێرش دەكەینە سەریان.

ئاماژەی بەوەشكرد توانای بەرهەمهێنانی موشەکی حزبوڵامان لەناوبرد، ئیتر ئەوان وەک جاران بەهێز نەماون و هەمو سەرکردەکانی و زۆربەی ژێرخانەکانیشمان لەناوبرد، هەروەها یەکێک لە ئامانجەکانی ئاگربەست جیاکردنەوەی گۆڕەپانەکان و گۆشەگیرکردنی حەماسە و ئەوان دوای ئاگربەست بە تەنیا دەبن.

باسی لەوەشكرد ڕێککەوتنی ئاگربەست بەو مانایەیە کە ئێمە لە ئێستاوە سەرنجمان لەسەر هەڕەشەی ئێران دەبێت و بڕیارمداوە هەمو شتێک بکەم بۆ ئەوەی ئێران نەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.

ئەوەشی خستەڕو، لابردنی هەڕەشەی ئێران لە پێشینەی کارەکانە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل، هەروەها ئێمە بەردەوامین لە چارەسەرکردنی مەترسیی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی سوریا، بەو كارە بەشار ئەسەدی سەرۆكی ئەو وڵاتە  یاری بە ئاگر دەکات.

وتيشى: پابەندم بە ئاسایشی خەڵكی وڵاتەكەمەوە، پابەندین بە تەواوکردنی لەناوبردنی تواناکانی حەماس، پابەندین بە نەهێشتنی حەماس لە کەناری ڕۆژئاوا، پابەندین بە گەڕاندنەوەی ئەو بارمتانەی كە لە غەززە ماون، هەروەها هەموو هاوڵاتیانی باکور دەگەڕێنینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار