كەشناسی هەرێم: بارانبارین تا سبەینێش بەردەوام دەبێت
کەش و هەوا و بارانبارین
3 كاتژمێر لەمەوپێش
- شەپۆلى بارانبارین تا نێوە شەو لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بەردەوام بێت.
- نمە باران و بەفر بارین بە شێوەى بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت تا سبەى بەیانى ڕۆژى چوارشەممە.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیكرد ئەو شەپۆلە باران بارینەى کە ئەم ئێوارەیە دەستى پێکرد، تا نێوە شەو لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بەردەوام بێت.
بەڕێوەبەرایەتیەكە، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێشبینى دەکرێت ئەو شەپۆلە باران بارینەى کە ئەم ئێوارەیە دەستى پێکرد لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بەردەوام بێت بە شێوەى نمە باران و هەندێکات دەگۆڕێت بۆ بارانى مام ناوەند لە ناوچەى جیا جیا تا نێوە شەو.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای نیوەشەو شەپۆلەكە لە سەنتەرى شارەکان کۆتایی دێت، بەڵام لە ناوچە شاخاویەکان نمە باران و بەفر بارین بە شێوەى بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت تا سبەى بەیانى ڕۆژى چوارشەممە و دواتر شەپۆلەكە كۆتایی دێت.
بڕی بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم:
هەولێر 6.6 ملم
شەمامک 6.6 ملم
خەبات 9.4 ملم
پیرمام 9.0 ملم
سلێمانى 6.1 ملم
چەمچەماڵ 10.2 ملم
دهۆک 7.8 ملم
زاخۆ 5.8 ملم
ئاکرێ 8.4 ملم
بامەرنێ 4.6 ملم
مانگیش 9.4 ملم
بارزان 6.2 ملم
بازیان 9.4 ملم
دەربەندیخان 1.4 ملم
حاجى ئۆمەران 0.8 ملم
سۆران 11.0 ملم
هەڵەبجە 4.4 ملم
هەڵشۆ 12.8 ملم
کەلار 0.2 ملم
مەیدان 0.4 ملم
پێنجوێن 5.0 ملم
مێرگەسور 4.2 ملم
سیدەکان 6.6 ملم
چۆمان 8.4 ملم
کەرکووک 2.8 ملم
دووز خورماتوو 5.4 ملم