ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی پڕۆسەی سەرژمێریەوە دەكات

3 كاتژمێر لەمەوپێش



- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و گفتوگۆ لەبارەی دو پرسەوە دەكرێت.
- بریتین لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و پێدانی پارە بەشێوەی قیست لەلایەن زیادەڕۆكارانەوە.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و گفتوگۆ لەبارەی دو پرسەوە دەكرێت كە بریتین لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و پێدانی پارە بەشێوەی قیست لەلایەن زیادەڕۆكارانەوە.
حكومەتی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی كۆببێتەوە و چەند تەوەرێك تاوتوێ دەكات لەوانە  خستنەڕوی ڕاپۆرتێکە لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچونی قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان كه‌ لە ڕۆژانی 20 بۆ 21 ئەم مانگە لە عێراق و هەرێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چو و هه‌روه‌ها قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكه‌ ده‌خرێته‌ به‌رباس و گفتوگۆكردن. 
رونیشیكردەوە تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوە بریتیە لە، پرۆژە بڕیارێكی پێشنیازكراو لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ده‌خرێته‌ڕو سەبارەت بە پاژەكردن یان (پێدان بە قیست)ی ئەو بڕە پارەیەی كە لە زیادەڕۆكار وەردەگیرێت كە بە زێدەڕۆیی خانووی نیشتەجێبونی لە سنوری شارەوانییەكان دروست كردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار