جەبار یاوەر: عێراق ناتوانێت بەرپەرچی هیچ هێرشێکی ئیسڕائیل بداتەوە
عێراق ناتوانێت بەرپەرچی ئیسرائیل بداتەوە
3 كاتژمێر لەمەوپێش
- فشاری ئەمریکا بۆ ئیسڕائیل ڕێگربوە هێرش بکاتە سەر عێراق.
- ئەمریکا نایەوێت جەنگەکە لەوە زیاتر فراوان ببێت.
- بەرژەوەندی زۆری ئەمریکا لە عێراق وایكردوه رێگربێت له ئهنجامدانی هێرش بۆ سهر عێراق لهلایهن ئیسرائیلهوه.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
جەبار یاوەر شارەزای کاروباری سەربازی ڕایگهیاند، لە دوای شەڕی غەززە لە هەر وڵاتێکەوە هێرش کرابێتە سەر ئیسرائیل، ئیسرائیل هێرشی کردوەتە سەر ئەو وڵاتە، وەک لوبنان و یەمەن و سوریا، بەڵام فشاری ئەمریکا بۆ ئیسڕائیل ڕێگربوە هێرش بکاتە سەر عێراق.
جەبار یاوەر لهبارهی ههڕهشهكانی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنه سهر عێراق به دهنگی ئهمریكای ڕاگهیاند، عێراق هەوڵدەدات خۆی دوربخاتەوە و تێوەنەگلێت لەو شەڕەی کە هەیە، بەپێی بەدواداچونەکانی خۆم بۆ هەواڵەکان، لەم چەند ڕۆژەی ڕابردو دوای نامە هەڕەشە ئامێزەکەی ئیسڕائیل هەست بەجۆرێک لە کپبونی ئەو گروپە چەکدارانەی عێراق دەکرێت کە ڕۆژانە هێرشیان دەکردە سەر ئامانجە ئیسڕائیلییەکان، بۆیە عێراق دەیەوێت لە ڕەگای دیپلۆماسیەوە هەڕەشەکان لەخۆی دوربخاتەوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، بونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، فشاری ئەمریکا هەتائێستا ڕێگربوە لەوەی ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر عێراق، چونکە دەبینین لە دوای شەڕی غەززە لە هەر وڵاتێکەوە هێرش کرابێتە سەر ئیسرائیل، ئیسرائیل هێرشی کردوەتە سەر ئەو وڵاتە، وەک لوبنان و یەمەن و سوریا، بەڵام فشاری ئەمریکا بۆ ئیسڕائیل ڕێگربوە هێرش بکاتە سەر عێراق.
بهبڕوای جەبار یاوەر، "ئەمریکا نایەوێت جەنگەکە لەوە زیاتر فراوان ببێت، ههروهها بونی بەرژەوەندی زۆری ئەمریکا لە عێراق" وایكردوه رێگربێت له ئهنجامدانی هێرش بۆ سهر عێراق لهلایهن ئیسرائیلهوه.
ئهوهشی خستوهتهڕو، "عێراق ناتوانێت بەرپەرچی هیچ هێرشێکی ئیسڕائیل بداتەوە، نەدەتوانێت ئاسمانی عێراق بپارێزێت لە هاتنی هەر فڕۆکەیەکی ئیسڕائیل نەدەشتوانێت هێرش بکاتە سەر ئیسڕائیل وەک وەڵامدانەوە لە حاڵەتی هێرشی ئیسڕائیل".