بایدن: له‌ ڕۆژانی داهاتوودا هەوڵی ‌گه‌یشتن به‌ ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ دەدەین

هەوڵی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



- ئەمریكا هەوڵدەدات بۆ گه‌یشتن به‌ ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ و ئازادكردنی بارمته‌كان و كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕه‌كه.
-‌ ئه‌مریكا له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ هه‌وڵه‌ نوێیه‌كانی بۆ گه‌یشتن به‌ ئاگربه‌ست له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌ستپێده‌كات.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، واشنتن هه‌مو هه‌وڵێك ده‌دات له‌گه‌ڵ ناوبژیوانان بۆ گه‌یشتن به‌ ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ و كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕه‌كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بێت.
جۆ بایدن له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس نوسیویه‌تی، له‌ ڕۆژانی داهاتودا ئه‌مریكا هه‌وڵێكی دیكه‌ ده‌دات له‌گه‌ڵ توركیا و میسر و قه‌ته‌ر و ئیسرائیل و ئه‌وانی دیكه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ و ئازادكردنی بارمته‌كان و كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕه‌كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بێت.
لای خۆیه‌وه‌ جه‌یك سولیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ هه‌وڵه‌ نوێیه‌كانی بۆ گه‌یشتن به‌ ئاگربه‌ست له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌ستپێده‌كات.
جه‌یك سولیڤان له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی MSNBC ڕایگه‌یاند، سه‌رۆك بایدن به‌نیازه‌ ده‌ست به‌ ئه‌م كاره‌ بكات له‌ ڕێگه‌ی نێردراوانه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا و قه‌ته‌ر و میسر و ئه‌كته‌ره‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا له‌ لوبنان كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایگه‌یاند، پابه‌ندن به‌ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌وڵێكی ئاگربه‌ست له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار