هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم دەستیپێكرد
سەردانی وەفدی پارتی بۆ لای بزوتنەوەی گۆڕان
2 كاتژمێر لەمەوپێش
- شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد.
- سەردانەكە بۆ مەبەستی پێک هێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتى هەرێمی كوردستانە.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتبوون لە دڵشاد شەهاب ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم و پشتوان سادق بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن لەهەولێر وهۆشیار زێباری سەرۆکی دانوستکاری پارتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد.
پەیامنێری هاوڵاتی ئاشكرای كرد شاندەكەی پارتی لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید پێشوازیان لێکرا و سەردانەكە بۆ مەبەستی پێک هێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتى هەرێمی كوردستانە.
ئەمڕۆ دڵشاد شەهاب ئەندامی شاندی دانوستاندنی پارتی رایگەیاند دەست بە سەردانەکانیان دەکەن و بەبێ جیاوازی سەردانی هەموو لایەنەکان دەکەن.