مامۆستایانی ناڕازیی شاره‌زور بایكۆتى هۆڵه‌كانی خوێندن دەكەن

مامۆستایان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن

2 كاتژمێر لەمەوپێش



 

- له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 1ی (كانونی یه‌كه‌م)ی 2024ه‌وه‌ بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌كه‌ین.
- هیوامان ده‌خواست هه‌موان پێكه‌وه‌ و ده‌ست له‌ناوده‌ست یه‌كمانبگرتایه‌ و نه‌سره‌وتینایه‌.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی شاره‌زور رایگەیاند  له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 1ی (كانونی یه‌كه‌م)ی 2024ه‌وه‌ بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن دەكەن.
ئەنجومەنەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئێمه‌ ده‌زانین له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێكدا یه‌كانگیربوین؛ داماڵراوه‌ له‌ هه‌موو به‌هایه‌كی ئایینی و مرۆڤایه‌تی و ویژدانیی و ئه‌خلاقیی، ده‌سه‌ڵاتێك، كه‌ نه‌ك باكی به‌ هیچ ڕه‌هه‌ندێكی ژیانی ئێمه‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن دوژمنانی كورده‌وه‌، بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ هێڵدراونه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات؛ كه‌ (ژیان، شكۆ، ئایین، بژێوی، په‌روه‌رده‌، مرۆڤبون، بیركردنه‌وه‌ و هۆشیاری، ئازایه‌تی و هه‌ڵوێست، ته‌ندروستی، زمان، خۆشگوزه‌رانی)ی تاكبه‌تاكمان وردوخاش بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "هیوامان ده‌خواست؛ هه‌موان پێكه‌وه‌ و ده‌ست له‌ناوده‌ست (له‌پێناو دین و ژینمان)، یه‌كمانبگرتایه‌ و نه‌سره‌وتینایه‌، تا یه‌ك به‌یه‌كی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی تاڵانكارمان، دادگایی ده‌كرد له‌سه‌ر گشت كاره‌ چه‌په‌ڵه‌كانیان و له‌ كونجی زیندان ده‌مانڕزاندن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كه‌سانی ناهۆشیار و به‌رژه‌وه‌ندی په‌رست و ترسنۆك و كۆیله‌ و بێده‌ماغ، ڕێگرن له‌ به‌دیهاتنی ئه‌م هیواشادیهێنه‌ی ئێمه‌دا.
ئه‌وه‌شیختۆته‌ڕو، ئێمه‌ پێمانوایه‌ ده‌نگ كردن دژ به‌ سته‌م و نادادی و ده‌نگهه‌ڵبرین بۆ مافه‌كان ئه‌گه‌ر له‌ ساڵێكدا، یه‌ك ڕۆژیش بێت، باشتر و سه‌ربه‌رزانه‌تره‌، له‌وه‌ی ته‌واوی ساڵه‌كه‌، به‌ بێده‌نگی و ملكه‌چی و زه‌لیلی به‌ڕێبكه‌ین.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 1ی (كانونی یه‌كه‌م)ی 2024ه‌وه‌ بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌كه‌ین، هاوكات هانی ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌یش ده‌ده‌ین، كه‌ له‌ژێر چه‌پۆكی پڕ له‌نه‌فره‌تی حوكمڕانیی ئه‌م دزانه‌دا ژیان ده‌كه‌ن، هاوهه‌ڵویستبن له‌گه‌ڵمان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار