راوێژكارێكی مالكی بۆ هاوڵاتی دەدوێت

عباس موسەوی ڕاوێژکاری نوری مالیکی

2 كاتژمێر لەمەوپێش



- پەیوەندیەكانی نوری مالكی بە بەرپرسانی هەرێمی كوردستانەوە پەيوەستە بە دەستورەوە.
- بەلای نوری مالكیەوە سەقامگیری هەولێر و سلێمانی و هەرێمی كوردستان بەواتاى سەقامگیری عێراقه

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

پەیوەندیەكانی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق بە بەرپرسانی هەرێمی كوردستانەوە پەيوەستە بە دەستورەوە.
عەباس موسەوی راوێژكاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند حكومەتە خۆجیەكانی هەرێمی كوردستان و فڕاكسیۆنە سیاسیەكان چەند پابەند بن بە دەستورەوە و رێزی لێبگرن زیاتر لە نوری مالكی نزیك دەبنەوە.
وتیشی: زۆربونی رێكەوتنە سیاسیەكان و رێزگرتن لە دەستور و پێشێل نەكردنی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان، پەیوەندیەكان باشتر دەكەن.
دووپاتیشیكردەوە كە بەلای نوری مالكیەوە سەقامگیری هەولێر و سلێمانی و هەرێمی كوردستان بەواتاى سەقامگیری عێراقه و هەرچ قەیرانێكی ناوخۆیی بێگومان رەنگدانەوەی دەبێت وەك لەسەردەمی داعش روویدا.
رونیشیكردەوە پەیوەندیيەكانی مالكی پەیوەندیەكی مێژویی و بەهێزە لەگەڵ كورد، دەشبینین هەرچ سەركردەیەكی كورد سەردانی بەغدا بكات بەچاوپێكەوتن لەگەڵ مالكی دەست پێدەكەن.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار