عێراق: ڕۆڵێكی سەرەكیمان هەبوو لە ئاگربەستى نێوان لوبنان و ئيسرائيل
3 كاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق رۆڵێكی سەرەكی هەبوو لە ئەنجامەكانی ڕاگرتنی شەر لە لوبنان.
- ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان ڕێگە خۆشكەر دەبێت بۆ ڕاگرتنی شەر لە غەززە.
- عێراق بەردەوام دەبێت لە هاوكاری كردنی غەززە و لوبنان.
حكومەتی عێراق رایگەیاند ڕۆڵێكی سەرەكیمان هەبوو لە ئاگربەست و بەشداریش دەبین لە بنیاتنانەوەی لوبنان و غەززە.
باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند عێراق رۆڵێكی سەرەكی هەبوو لە ئەنجامەكانی ڕاگرتنی شەر لە لوبنان.
وتیشی ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان ڕێگە خۆشكەر دەبێت بۆ ڕاگرتنی شەر لە غەززە و عێراق بەردەوام دەبێت لە هاوكاری كردنی غەززە و لوبنان تاكو سەقامگیر دەبن.
رونیشیكردەوەعێراق بەشدار دەبێت لە بنیاتنانەوەی لوبنان و غەززە، لێبڕینی لە 1% ی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقیش بۆ غەززە و لوبنان بە زۆر نییە و كارێكی خۆبەخشانەیە.