هه‌ولێر و ئیستانبوڵ گرنگی بە بواری گەشتیاری نێوانیان دەدەن
3 كاتژمێر لەمەوپێش
-له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر باسمان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئیستانبوڵ كرد.
-باسمان له هه‌ماهه‌نگییه‌كان كرد بۆ هاوكاریی كردنی گه‌شتیاران له‌نێوان هه‌ردولادا، ئه‌و كێشانه‌شی له‌به‌رده‌م گه‌شتیاراندا هه‌ن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
داود گوڵ پارێزگاری ئیستانبوڵ ڕایگەیاند له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر باسمان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئیستانبوڵ كرد.
پارێزگاری هه‌ولێر له په‌راوێزی به‌شدارییكردنی له پیشانگایەك له ئیستانبوڵ، له‌گه‌ڵ داود گوڵ پارێزگاری ئیستانبوڵ كۆبۆوه و دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پارێزگاری ئیستانبوڵ باسی خه‌ڵكی كوردستان‌مان كرد كه بۆ چاره‌ی ته‌ندروستی و بازرگانی و كاته‌كانی خۆشی سه‌ردانی ئیستانبوڵ ده‌كه‌ن و له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه دووچاری كێشه ده‌بنه‌وه، داوامان كرد ڕۆڵی هه‌بێت له چاره‌كردنی ئه‌و گرفته‌ی گه‌شتیارانی كورد له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه دوچاری ده‌بنه‌وه.
وتیشی به سوپاسه‌وه داود گوڵ بانگهێشتی ئێمه‌ی قه‌بوڵ كرد بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بكات.
هه‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا داود گوڵ وتی، له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر باسمان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئیستانبوڵ كرد، له‌گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگییه‌كان بۆ هاوكاریی كردنی گه‌شتیاران له‌نێوان هه‌ردولادا، ئه‌و كێشانه‌شی له‌به‌رده‌م گه‌شتیاراندا هه‌ن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
رۆژی سێشه‌ممه له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیری بازرگانی وڵاتی توركیا، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان كرد له كردنه‌وه‌ی پیشانگای MUSIAD EXPO 2024 ـی تایبه‌ت به بازرگانی و پیشه‌سازیی له‌شاری ئیستانبۆڵ كه به ئاماده‌بونی جێگری سه‌رۆككۆمار و ژماره‌یه‌كی دیكه له وه‌زیری و به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌كه به‌ڕێوه‌چو.