بەغدا دەستیكردووە بە ڕێكارەكانی ناردنی مووچە بۆ هەرێم

3 كاتژمێر لەمەوپێش



 

- لە ماوەی دوو ڕۆژدا مووچەی مانگی 10ى فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە دەگاتە هەرێم.

- رێكارەكانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستیپێكردووە.

- بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەغداد بری 763 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بكات.

 

نەرمین مەعروف ئەندامى لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند لە ماوەی دوو ڕۆژدا مووچەی مانگی 10ى فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە دەگاتە هەرێم.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەرمین مەعروف لە لێدوانێكدا ڕاگەیاند، دوێنێ سەردانی وەزارەتی دارایی عێراقی كردووە و پێیان راگەیاندووە، رێكارەكانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە وەزارەتەكەیانەوە دەستیپێكردووە.

وتیشی: بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەغداد بری 763 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بكات، ئەگەر ڕێكارەكان ئەمڕۆ تەواو بكرێن پێدەچێت هەر ئەمڕۆ پارەكە بگاتە هەرێم.

نزیکەی دوو مانگ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولدا تێپەڕیوە و لەگەڵ ئەوەی لە کۆتایی مانگی 11 نزیکدەبینەوە، بەڵام تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 10یان وەرنەگرتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار