كوردستان و بەریتانیا هاوڕان لەسەر پرسی کۆچی نایاسایی
2 كاتژمێر لەمەوپێش
- مهسرور بارزانی پێشوازیی لە وەزیری ناوخۆی بریتانیا کردووه و پەرەپێدانی پەیوەندیی دولایەنە و هەوڵەکانی ڕوبەڕوبونەوەی کۆچکردنی نایاسایی تاوتوێ کرا.
- وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، ئاماژەی بە پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستاندا، وەک هاوبەشێکی گرنگ و ستراتیژیی وڵاتەکەی لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر.
مەسرور بارزانى سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لهگهڵ وهزیری ناوخۆی بەریتانیا كۆبوهوه و هاوڕابون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانی ڕێکخراو و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر.
بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێكی نوسینگهی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، مهسرور بارزانی ئهمڕۆ پێنجشهممه پێشوازیی لە ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بریتانیا کردووه و پەرەپێدانی پەیوەندیی دولایەنە و هەوڵەکانی ڕوبەڕوبونەوەی کۆچکردنی نایاسایی تاوتوێ کرا.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، ئاماژەی بە پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستاندا، وەک هاوبەشێکی گرنگ و ستراتیژیی وڵاتەکەی لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان.
رونیشیكردەوە هەردولا هاوڕابون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانی ڕێکخراو و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر.