دادگایەكی بەغدا دەیان سزای لەسێدارەدان دەسەپێنێت بەسەر بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان
3 كاتژمێر لەمەوپێش
- لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاكو ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەم، دەستمان بەسەر زیاتر لە یەك تۆن ماددەی هۆشبەردا گرتووە.
-هەر لەو ماوەیەدا 75 سزای لەسێدارەدانمان سەپاندووە بەسەر بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان.
دادگای لێكۆڵینەوەی ناوەندی لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا روسافەڕایگەیاند بەدەیان سزای لەسێدارەدانمان سەپاندووە بەسەر بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان.
دادگاكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاكو ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەم، دەستمان بەسەر زیاتر لە یەك تۆن ماددەی هۆشبەردا گرتووە.
وتيشى: دادگای لێكۆڵینەوەی ناوەندی لەو ماوەیەدا دەستی بەسەر سەدان كیلو گرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە.
رونیشیكردەوە هەر لەو ماوەیەدا 75 سزای لەسێدارەدانمان سەپاندووە بەسەر بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان كە شەش كەسیان بیانین، لەگەڵ سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بەسەر 20 كەسی تریاندا.