بەرپرسێکی یەکگرتوو: بەشداریی حکومەت ناکەین

بەرپرسێکی یەکگرتووی ئیسلامی: بەشداری حکومەت ناکەین

2 كاتژمێر لەمەوپێش



- بەشداریی حکومەت ناکەین و ئەم بابەتە بۆ ئێمە یەکلایی بووەتەوە.
- ناچنە هیچ گفتوگۆیەکەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

عوسمان کاروانی کارگێڕى ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان  رایگەیاند ناچنە هیچ گفتوگۆیەکەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.
 عوسمان کاروانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو، بەشداریی حکومەت ناکەین و ئەم بابەتە بۆ ئێمە یەکلایی بووەتەوە و لەوبارەوە ناچینە هیچ گفتوگۆیەکەوە.
 وتيشى: بەشداریی یەکەم دانیشتنى پەرلەمانی كوردستان و و پرسی سوێندخواردنی پەرلەمانتاران دەکەین و رۆژی شەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنمان هەیە، پێدەچێت لەو کۆبوونەوەیەدا هەموو شتێک تاوتوێ بکرێن.
 رونیشیكردەوە ئێمە دەرگەمان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هێز و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان بە مەبەستی کۆبوونەوە لە ژێر چەترێکی هاوبەش کراوەیە و پێویستە کارکردن لەسەر پڕۆژەی هاوبەش و لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان هەبێت.''
هەوڵەکان بۆ دروستکردنی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە دەستیپێکردووە، لەو چوارچێوەیەدا دوێنی چوارشەممە، پارتی و یەکێتی بەجیا لە هەولێر و سلێمانی دەستیان بە کۆبوونەوەکان کرد؛ پارتی لە سلێمانی چوونە لای نەوەی نوێ و گۆڕان، یەکێتیش لە هەولێر سەردانی کۆمەڵی دادگەری کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار