یەكێتی و گۆڕان كۆبوونەوە
یەکێتی و گۆڕان کۆبوونەوە
3 كاتژمێر لەمەوپێش
- تاوتوێی پەیوەندییەکانی یەکێتی و گۆڕان و ئامادەکارییەکانی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا.
- هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە بەوریاییەوە مامەڵە بکرێت لەگەڵ دۆخی ئێستا و پێویستییەکانی ئەم قۆناغە.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
یەكێتی و گۆڕان تاوتوێی پەیوەندییەکانيان و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان بەگشتی دەكەن.
بەپێی بەیاننامەیەكی ڕەسمی پاش کۆبوونەوە لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری، وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ پێنجشەمە لەگەڵ دانای ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، تاوتوێی پەیوەندییەکانی یەکێتی و گۆڕان و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان بەگشتی و ئامادەکارییەکانی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا.
هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە بەوریاییەوە مامەڵە بکرێت لەگەڵ دۆخی ئێستا و پێویستییەکانی ئەم قۆناغە لەپێناو خزمەتکردنی باشتری هاوڵاتییان.
ئامادەییشیان دەربڕی کە بەیەکەوە کار لەسەر هێنانەکایەی ژینگەیەکی ئارامی سیاسی بکەن لەپێناو گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ باشترکردنی ئاستی گوزەرانی هاوڵاتییان.