سەرەڕای ئاگربەست ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەر باشوری لوبنان
سەرەڕای ئاگربەست، ئیسرائیل هێرش دەکاتەوە سەر لوبنان
3 كاتژمێر لەمەوپێش
- ئیسرائیل ڕایگەیاند دامەزراوەیەكی ح*ز*ب*و*ڵ*ا*ی لە باشوری لوبنان بۆردومان كردووە.
-چەند گومانلێكراویەكمان ناسیوەتەوە كە گەیشتوونەتە هەندێك لە ناوچەكانی باشوری لوبنان و پێشێلی مەرجەكانی ئاگر بەستیان كردووە.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند دامەزراوەیەكی حزبوڵای لە باشوری لوبنان بۆردومان كردووە.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند پێش ماوەیەكی كەم چالاكیەكمان بەدیكرد لە دامەزراوەیەكدا كە حزبوڵا بەكاری دەهێنێت بۆ كۆگاكردنی مووشەك لە باشوری لوبنان و ئەو هەڕشەیەمان پوچەلكردەوە لە ڕێگای هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە.
وتیشی: چەند گومانلێكراویەكمان ناسیوەتەوە كە گەیشتوونەتە هەندێك لە ناوچەكانی باشوری لوبنان و پێشێلی مەرجەكانی ئاگر بەستیان كردووە، سوپای ئیسرائیلیش تەقەی لێكردوون.
دووپاتیشیكردەوە سوپای ئیسرائیل تائیستاش لە باشوری لوبنانە و كار لەسەر پوچەڵكردنەوەی ئەو پێشێلكاریانە دەكات كە دژ بە رێكەوتنی ئاگربەست بكرێت.
رۆژی سێشەممە بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاگربەستی لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان ڕاگەیاند و وتی: تواناكانی حزبوڵای لوبنان و بەرهەمهێنانی موشەک و هەموو سەرکردەکانی و زۆربەی ژێرخانەکانیمان لەناوبرد.