غه‌ریب ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتارى عێراق: پرسی ته‌وتین هیچ كێشه‌یه‌كی له‌به‌رده‌مدا نامێنێت
6 ڕۆژ لەمەوپێش
-سه‌باره‌ت كردنه‌وه‌ی لقی هه‌ردو بانكی ڕه‌شید و ڕافیده‌ین له هه‌رێم گه‌یشتنه ئه‌نجام.
- كردنه‌وه‌ی لقی بانكه‌كانی ره‌شید و رافده‌ین له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه ئه‌نجام.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی لقی بانكه‌كانی ره‌شید و رافده‌ین له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه ئه‌نجام و له‌مه‌ودوا ئیتر پرسی ته‌وتین هیچ كێشه‌یه‌كی له‌به‌رده‌مدا نامێنێت و ئه‌وان ڕێكاره پێویسته‌كانی جێگیربونیان له سلێمانی جێبه‌جێده‌كه‌ن.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی هه‌وڵه‌كانم سه‌باره‌ت كردنه‌وه‌ی لقی هه‌ردو بانكی ڕه‌شید و ڕافیده‌ین له هه‌رێم گه‌یشتنه ئه‌نجام.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه دوابه‌دوای نوسراومان به‌ژماره (179) له رۆژی 26ی (تشرینی یه‌كه‌م)ی 2024 كه داوای كردنه‌وه‌ی لقی بانكی ده‌كه‌م له وه‌زاره‌تی دارایی، بانكی ڕه‌شید به نوسراوی (1579) له رۆژی 31ی (تشرینی یه‌كه‌م)ی 2024 وه‌ڵامی نوسراومانی دایه‌وه و ڕه‌زامه‌ندبون به كردنه‌وه‌ی لقی بانكی ڕه‌شید له سلێمانی".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو ئیتر پرسی ته‌وتین هیچ كێشه‌یه‌كی له‌به‌رده‌مدا نامێنێت و ئه‌وان ڕێكاره پێویسته‌كانی جێگیربونیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی جێبه‌جێده‌كه‌ن و هاوڵاتیان زۆر به‌باشی لێی سودمه‌ند ده‌بن، ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌مان پیرۆزه له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.