یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
5 ڕۆژ لەمەوپێش
-سبەینێ شاندی یەكێتی بە نوێنەرایەتی قوباد تاڵەبانی و ڕێواز فایق و شاندی پارتی لە دەباشان كۆدەبنەوە.
- تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردنە لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
بڕیارە سبەینێ شەممە هەردوو شاندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنەوە.
پەیامنێری هاوڵاتی ئاشكرای كرد سبەینێ شاندی یەكێتی بە نوێنەرایەتی قوباد تاڵەبانی و ڕێواز فایق و شاندی پارتی لە دەباشان كۆدەبنەوە.
تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردنە لەسەر یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
دوێنێ سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، پێم وایە دوای دانیشتنی پەرلەمانی هەرێم یەکێتی و پارتی بەیەکەوە کۆدەبنەوە.
دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی دەستنیشان كرد، شاندی پارتی و یەكێتی لە 27ی ئەم مانگەوە دەستیان بە سەردانەكانیان كرد بۆ لای لایەنەكانی دیكە بەمەبەستی گفتوگۆكردن بۆ پێكهێنانی كابینەی 10ی حكومەتی هەرێمی كوردستان.