ليوا ڕەسووڵ: سنووری عێراق لەگەڵ سوریا پارێزراوە

سنوری عێراق لەگەڵ سوریا پارێزراوە

5 ڕۆژ لەمەوپێش



- سنوور لەگەڵ دراوسێی سوریا، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا به‌هێزه‌ و قەڵاداره‌.
- کەرتی فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان هەیە و ئەوان بە نوێترین جۆری چه‌گ و ته‌قه‌مه‌نی پڕچه‌ككراون.
- ئەگەر هەوڵی هێرشکردن یان گەیشتن بە سنووری عێراق بدەن ڕووبەڕووی توندترین وەڵام دەبنەوە.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

لیوا یەحیا ڕەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئەمڕۆ هەینی، پشتڕاستی کردەوە کە سنوور لەگەڵ سوریا بە توندی پارێزراوە و ئەمنیەتییەکی بەرزی هەیە.
ليوا ڕەسووڵ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بەتەواوەتی ئاسایشی سنووری عێراق یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانی ئێمە، ئاماژەشی بەوەدا کە سنوور لەگەڵ دراوسێی سوریا، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا به‌هێزه‌ و قەڵاداره‌ و کەرتی فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان هەیە و ئەوان بە نوێترین جۆری چه‌گ و ته‌قه‌مه‌نی پڕچه‌ككراون، هەروەها قەڵای بەهێز جگە لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد کەرتەکانی سوپای عێراق لەپشت هێزە سنوورییەکانەوە هەیە بۆ ئەمنیەتی ئەو ناوچانە هێزە چەکدارەکان ئۆپەراسیۆنی چاودێری بەردەوامیان هەیە و سنوورەکان بە شێوەیەکی بەرز ئەمن وپارێزراون، ئاماژەی بەوەشکرد دەزگای هەواڵگری چاودێری هەر جوڵەیەکی باندە تیرۆریستییەکان دەکەن و ئەگەر هەوڵی هێرشکردن یان گەیشتن بە سنووری عێراق بدەن ڕووبەڕووی توندترین وەڵام دەبنەوە. 
ڕەسووڵ ڕوونیشیکردەوە سنوورەکان لەمێژە لەلایەن هێزەکانی سنووری و کامێرای شه‌وان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کۆنتڕۆڵ کراون، جگە لە ئۆپەراسیۆنە تایبەت و پێشوەختەکان کە لەناو ئەو ناوچانە ئەنجامدراون، دوایینیان ئەو هێرشە بوو کە 6 حەشارگەی پاشماوەکانی داعشی کردە ئامانج  باندە تیرۆریستییەکان لە ناوچەی وادی حۆران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار