گرووپە چەكدارەكان لە حەلەب بڵاودەبنەوە

بڵاوبوونەوەی گرووپە چەکدارەکان لە حەلەب

5 ڕۆژ لەمەوپێش



- تەحریر شام و گرووپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی ئەمڕۆ هەینی چوونەتە نێو پێنج شاری حەلەب و گەڕەكەكانیان كۆنتڕۆڵ كردووە.
- چەند گرتە ڤیدیۆیەك بڵاوكراونەتەوە كه بڵاوبوونەوە و جوڵەكانی گرووپە چەكدارەكان نیشان دەدات كە بە ئازادانە لەناو هەندێك لە ناوچەكانی حەلەب جموجۆڵ دەكەن.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

ئەمڕۆ هەینی چەند گرتە ڤیدیۆیەك بڵاوكراونەتەوە كه بڵاوبوونەوە و جوڵەكانی گرووپە چەكدارەكان نیشان دەدات كە بە ئازادانە لەناو هەندێك لە ناوچەكانی حەلەب گەورە شەرەكانی باكوری سوریا جموجۆڵ دەكەن.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند گرووپە چەكدارەكانی تەحریر شام گەیشتنە حەلەبی باكوری سوریا.
رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەكە ڕایگەیاند دەستەی تەحریر شام و گرووپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی ئەمڕۆ هەینی چوونەتە نێو پێنج شاری حەلەب وگەڕەكەكانیان كۆنتڕۆڵ كردووە.
ئەمە گەورەترین شەڕ و ئاڵۆزییە لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سووریا، لە ساڵی 2020وە، لەدوای رێککەوتنی تورکیا و رووسیا بۆ ئاگربەست لەو ناوچەیە. رێککەوتنەکە بۆ ئەوە بوو سوپای سووریا هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری ئیدلیب نەدات کە بە پایتەختی دیفاکتۆی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ناسراوە.
شەڕ و پێکدادان سێ رۆژە لەسەر رێگەی نێوان پارێزگای دیمەشق و حەلەبی سووریا لەنێوان گرووپە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکان و سوپای حکومەتی سووریا بەردەوامە و بەهۆیەوە هەزاران كەس ئاوارەبوون و زياتر له 400 كەسیش كوژران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار