چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن زیاتر لە نیوەی حەلەبیان کۆنترۆڵ کردووە
4 ڕۆژ لەمەوپێش
- گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن 65 شارۆچكه و گوند و شاریان كۆنترۆڵ كرد.
- چەکدارانی دەستەی تەحریری شام و گرووپە هاوپەیمانەکانی گەیشتوونەتە ناوەڕاستی شاری حەلەب.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی كه‌متر له 72 كاتژمێردا، گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن 65 شارۆچكه و گوند و شاریان كۆنترۆڵ كرد كه گرنگترینیان سه‌راقیبه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌بێ به‌رگریكردنی هێزه‌كانی سوپا به‌رده‌وام بن له پێشڕه‌وی، ئه‌وا ئه‌و ناوچانه كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن كه له ساڵی 2016دا له حه‌له‌ب و ئیدلب و حه‌ما كۆنتڕۆڵیان كردبو.
وتيشى: ڕه‌نگه ئه‌و بابه‌ته به‌شێك بێت له پڕۆسه‌یه‌كی ڕێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دورخستنه‌وه‌ی ئێران له سوریا بۆ ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری حه‌له‌ب.
هەروەها سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا باس لەوە دەکەن، چەکدارانی دەستەی تەحریری شام و گرووپە هاوپەیمانەکانی گەیشتوونەتە ناوەڕاستی شاری حەلەب.
ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا بڵاویانکردەوە، پێشڕەوی چەکدارانی دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی بەردەوامە و زیاتر لە نیوەی حەلەبیان کۆنترۆڵ کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەندین گرتە ڤیدیۆیی گرووپە چەکدارەکان بڵاوکراوەتەوە کە دەریدەخات لەنێو شاری حەلەبن.
دەستەی تەحریری شامیش شەوی رابردوو لە راگەیێندراوێکدا لە تەلەگرام باسی لەوە کرد، "هێزەکانمان دەستییان بە چوونە نێو حەلەب کردووە".