كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق زانیاری نوێ بۆ هاوڵاتی ئاشكرا دەكات
4 ڕۆژ لەمەوپێش
عیماد جەمیل
- كارەكانمان لەهەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
- لەڕێگای هەر سێ نووسینگەكانمان و ناوەندەكانی تۆماركردن كە پێكهاتوون لە 173 ناوەند.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند ئەركەكانمان لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنەكە تایبەت بە هاوڵاتی ڕايگەیاند لە دوای كۆتایی هاتنی ئەركەكانمان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كارەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
وتيشى: كارەكانمان لە هەرێم لەڕێگای هەر سێ نووسینگەكانمان و ناوەندەكانی تۆماركردن كە پێكهاتوون لە 173 ناوەند لەهەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت، بەمەبەستی تۆماركردنی داتاكانی بایۆمەتری دەنگدەرانی نوێ بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوویی ئەنجومەنی نوێنەران.
لە درێژەی قسەكانیدا بۆ هاوڵاتی عیماد جەمیل رونیكردەوە ئەو فەرمانبەرانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە لە هەرێمی كوردستان دەوام دەكەن، لەسەر میلاكی كۆمسیۆنی فیدڕاڵی دامەزراون و مووچەكانیشیان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وەردەگرن.